موحسین باوەلکی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مەلەکشایی ئیلام بە بارمتە ئازاد کرا
موحسین باوەلکی تەمەن ٣١ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شاری مەلەکشایی ئیلام، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران ب
هەنگاو: دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
موحسین باوەلکی تەمەن ٣١ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شاری مەلەکشایی ئیلام، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی باوەلکی لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: "موحسین باوەلکی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە".
جێگای باسە کە موحسین باوەلکی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
موحسین باوەلکی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو. لانی کەم ٧ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەلەکشایی لەگەڵ ناوبراو دەستبەسەر کراون.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم کەسانە دوای کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لاوانی مەلەکشایی و وتنەوەی دروشم دژ بە گرانی و هەروەها پشتیوانی لە ناڕەزایەتی باقی شارەکانی دیکە دەستبەسەر کراون.