ئەرەستوو مەلا ڕەحیمی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانە ئازاد کرا

ئەرەستوو مەلا ڕەحیمی بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد دوای تەواوکردنی سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، ڕۆژی

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:١٤


هەنگاو: دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

ئەرەستوو مەلا ڕەحیمی بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد دوای تەواوکردنی سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، ڕۆژی ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەرەستوو (ڕەسووڵ) مەلا ڕەحیمی ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ دوای بانگ کرانی بۆ ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و پاش یەک حەوتوو دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ناوبراو خاکەلێوەی ٢٧٢١ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» سزای ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی حکومەت» سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەرەستوو مەلا ڕەحیمی دواتر لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە لە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بێبەری کرا و سزاکەی بۆ ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە.

ناوبراو دواجار ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی مەهاباد دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە