دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٤ کەس لە شاری شنۆ
لانی کەم چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئیبراهیم عەزیزی، موحسین عەزیزی (کوڕی ئیبراهیم)، بەهمەن مەحموودی ئازەر و یەعقووب مەحموودی ئازەر،
٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٤:٢٦
هەنگاو: دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
لانی کەم چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئیبراهیم عەزیزی، موحسین عەزیزی (کوڕی ئیبراهیم)، بەهمەن مەحموودی ئازەر و یەعقووب مەحموودی ئازەر، ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چوار هاووڵاتییە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری وێڕای ئەوەی دەستبەسەریانیان کردووە، ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.