نیعمەت فیداکار خەڵکی مەلەکشایی دەستبەسەر و بە سەختی ئەشکەنجە دراوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەلەکشایی ئیلام بە ناوی نیعمەت فیداکار ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ و هاوکات لەگەڵ ڕەشبگیری لاوانی کورد لەو ش
هەنگاو: سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەلەکشایی ئیلام بە ناوی نیعمەت فیداکار ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ و هاوکات لەگەڵ ڕەشبگیری لاوانی کورد لەو شارە دەستبەسەر کراوە کە هەواڵەکەی هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، نیعمەت فیداکار بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگیراوە و لەوێ بە سەخت ترین شێواز ئەشکەنجە کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراوە.
هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی نیعمەت فیداکار لانی کەم ٧ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەلەکشایی بە ناوەکانی موحسین باوەلکی، حەسەن غوڵامی، ڕوحوڵڵا ئەرغەندەم یەحیا ساڵحی، مەسعوود مامی، جابر میرزایی و ڕوحوڵڵا درەخش دەستبەسەر کراون کە لەو کەسانە تەنیا موحسین باوەلکی بە بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم کەسانە دوای کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لاوانی مەلەکشایی و وتنەوەی دروشم دژ بە گرانی و هەروەها پشتیوانی لە ناڕەزایەتی باقی شارەکانی دیکە دەستبەسەر کراون.