برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی عومەر عەبدی ٣٢ ساڵە و عوسمان ئەحمەدی ٢٩ ساڵە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوس
٧ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٢:١٠
هەنگاو: سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی عومەر عەبدی ٣٢ ساڵە و عوسمان ئەحمەدی ٢٩ ساڵە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، عومەر عەبدی و عوسمان ئەحمەدی لە سنووری» میلە «دراونەتە بەر دەستڕێژ و لاقیان پێکراوە. ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کۆڵبەرە هەر دوویان خێزاندار و خەڵکی سەلاسی باوەجانی بوون.