دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد
هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی کاویس عەبدوڵڵازادە سەرەتای ئەم حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستب
٩ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:٥١
هەنگاو: پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی کاویس عەبدوڵڵازادە سەرەتای ئەم حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، کاویس عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی ترشکان سەر بە شاری مەهابادە و ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کاویس عەبدوڵڵازادە لە بەر دەستدا نییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.