سێ کۆڵبەر لە بانە و پیرانشار بریندار کران
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی.
٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠٩:٤٦
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٤ی ڕەزبەری ٢٠١٨ / ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارە کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”عوسمان سەعیدی“ ڕاگەیاندووە.
هاوکات و هەمان ڕۆژ، دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ”موسلح کەسرەوی“ کوڕی سەید موراد و ”جابر برشان“ خەڵکی گوندی نەمنجێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.