هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی نێ دەستبەسەر کرا
هەنگاو: لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە مەریوان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی نێ دەستبەسەر کرا.
هەنگاو: لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە مەریوان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی نێ دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢٧ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هاووڵاتییەکی خەڵکی ”نێ “ سەر بە مەریوانیان بە ناوی ”محەمەد پەروقزە“ تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕێ مەلا حوسێنیان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گواستەوەتەوە.
ڕؤژی ڕابردووش سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بە ناوەکانی ”حەمید پەروازە“ تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی محەمەد، ، ”بڕیار کاوە“ تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی ئەمین، ”موحسین فەرەهمەند“ تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی خوسرۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوون.
هەمان ڕۆژ، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ”کاروان ئەحمەدی“ و ”ڕەحمان سدیقی“ لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.
هەموو ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.