دەستبەسەر کراوانی مەریوان بۆ سنە گوازراونەتەوە

هەنگاو: شەش دەستبەسەرکراوی شاری مەریوان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:٥١

 

هەنگاو: شەش دەستبەسەرکراوی شاری مەریوان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەش هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کرابوون، بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

ڕۆژی پێنج شەممەی حەفتەی ڕابردوو پێنج هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ”حەمید پەروازە“ تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی محەمەد، ، ”بڕیار کاوە“ تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی ئەمین، ”موحسین فەرەهمەند“ تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی خوسرۆ،  ”کاروان ئەحمەدی“ و ”ڕەحمان سدیقی“ لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.

هەروەها،  ڕۆژی هەینی (٢٧ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ”نێ “یان بە ناوی ”محەمەد پەروقزە“ تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕێ مەلا حوسێنیان دەستبەسەر کرد و سەرئەنجام ئەو شیش هاووڵاتییە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە