دوو کەس لە سنە و پاوە دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد، دوو هاووڵاتیی دیکە لەشارەکانی سنە و پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٣٠ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٣:٣٧

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد، دوو هاووڵاتیی دیکە لەشارەکانی سنە و پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٣٠ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی ”وریا خوسرەوی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

وریا خوسرەوەی دانیشتووی شارەکی حەسەناوا و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممەی حەفتەی ڕابردوو (٢٦ی ڕەزبەر / ١٨ی ئۆکتۆبر)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە ل لاوێکی خەڵکی کرماشانیان بە ناوی ”جەماڵ عەلیوەیسی“ دەستبەسەر کردووە.

جەماڵ حەلی وەیسی بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراوە و پێشتریش هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کرابوو.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە