تەقینەوەی مین بووە هۆی پەڕینی هەر دوو لاقی کۆڵبەرێک
هەنگاو:کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد لە سنووری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مین هەر دوو لاقی لەدەست دا.
١ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٠٩:٤٤
هەنگاو:کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد لە سنووری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مین هەر دوو لاقی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٣٠ ڕەزبەری ٢٧١٨/ ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”شەهاب ئاکفۆدە“ تەمەن ٢٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مین هەر دوو لاقی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە گەنجە لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی کانی خودا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی ١٠مانگی ڕابردوو ٢١ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراون و یان بریندار بوون.