خۆکوشتنی پێنج ژن لە شارەکانی مەریوان، سەقز، سنە و ڕوانسەر

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج ژن کە دوو کەسیان تەمەنیان کەمتر بووە لە ١٦ ساڵ لە شارەکانی مەریوان، سەقز، سنە و ڕوانسەر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٩:٤٠

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج ژن کە دوو کەسیان تەمەنیان کەمتر بووە لە ١٦ ساڵ لە شارەکانی مەریوان، سەقز، سنە و ڕوانسەر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، ژنێکی خەڵکی گوندی نگڵ و دانیشتووی گەڕەکی تەپەی موسکی مەریوان بە ناوی ”فاتمە قادری“ بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی بەناوی ”محەمەد“ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی کوشتووە.

هەر ئەو ڕۆژە، ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی ”شیما دەستان“ بە هۆی کێشەی ماڵییەوە خۆی هەڵواسییوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ناوبراو دایکی منداڵێکی کەم تەمەن بووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکەوتی (٢٧ی ڕەزبەر / ١٩ی ئۆکیۆبر)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسە بە ناوی ”شوعلە سوبحانی“ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەست داوە.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە (٢٣ی ڕەزبەر / ١٥ی ئۆکتۆبر)، ژنێکی دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”ڕەزیە ڕوبینا“ تەمەن ٤٦ ساڵ بە هۆی کیشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵواسیوە.

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە (٢٨ی ڕەزبەر ” ٢٠ی ئۆکتۆبر)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سنەش لە سەر پردیک خۆی خستە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەتا ئیستا ناسنامەی ئەو کچە و هەروەها هۆکاری خۆکوشتنەکەی ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە