پێنج چالاکی مەدەنی لە مەریوان دەستبەسەر کران
هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران پێنج چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران پێنج چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراو مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٥ی ئۆتۆبری ٢٠١٨)، هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە نزیک گوندی گوێزەکوێرەی مەریوان پێنج چالاکی مەدەنییان کە بە نیسبەت چاڵکردنی زبڵی مەریوان لە نزیک ئەو گوندە ناڕازی بوون، دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی ئەو پێنج کەسە ”عەزیز ساڵحی، فارۆق مەحموودی، عەلی سلێمانی، محەمەد موراد کەرەمی و زانیار ئیبراهیمی“ ڕاگەیەندراوە.
ئەو پێنج چالاکە مەدەنییە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
شارەوانیی مەریوان ماوەیەکە دەیهەوێ زبڵەکانی ئەو شارە لە نزیک گوندی گوێزە کوێرە و لەقەراخ ڕووباری “گردەڵان” چاڵ بکات کە ئەمش ناڕەزایەتی ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە و لەو ڕووەوە کە ئاوی خواردنەوەی بەشێک لەو گوندانە لە ڕێگەی ئەو ڕووبارەوە دابین دەبێت، خەڵک دژایەتی ئەو گەڵاڵەیە دەکەن.