برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دێواڵانی سەردەشت بە ناوی کەماڵ ئیبراهیم زادە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٥:١٦


هەنگاو: یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢


کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دێواڵانی سەردەشت بە ناوی کەماڵ ئیبراهیم زادە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی چەکدارەکانی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، کەماڵ ئیبراهیم زادە لە بەشی سەر و دەمووچاویەوە بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

شایانی باسە کەماڵ ئیبراهیم زادە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە