دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان بە ناوی مەهدی ڕەسایی تەمەن ٢٨ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ دوای بانگکران

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٠٧


هەنگاو: سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان بە ناوی مەهدی ڕەسایی تەمەن ٢٨ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، بەدواداچوونی بنەماڵەی ڕەسایی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی مەهدی ڕەسایی هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ مەهدی ڕەسایی لە بەر دەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە