دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی گامیش گوڵی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی حەسەن ماملی ئازەر و سەید سالار سەید ڕەحمەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ لە

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٥٧


هەنگاو: سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی گامیش گوڵی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی حەسەن ماملی ئازەر و سەید سالار سەید ڕەحمەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە