دەستبەسەرکرانی سێیەمین هاووڵاتیی کورد لە میاندواو

هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی مەنسوور کەربەلایی خەڵکی گوندی سەرچنار سەر بە شاری میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بەمەش ژمارەی ئەو هاو

١٥ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٤٨


هەنگاو: چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی مەنسوور کەربەلایی خەڵکی گوندی سەرچنار سەر بە شاری میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بەمەش ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون گەیشتە ٣ کەس.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، مەنسوور کەربەلایی ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ هاوکات لەگەڵ دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی حەسەن ماملی ئازەر و سەید سالار سەید ڕەحمەتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو و بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کراون.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم سێ هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە