دەستبەسەرکرانی چوارەمین هاووڵاتیی کورد لە میاندواو
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە میاندواو، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی سەرچن
هەنگاو: پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە میاندواو، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی سەرچنار بە ناوی مامل ئازەربەرزین لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مامل ئازەربەرزین لە ماڵەکەی خۆیدا و بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
هەر ئەو ڕۆژە و بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە هەنگاو لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوی کردووەتەوە، لانی کەم سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی میاندواو بە ناوەکانی مەنسوور کەربەلایی، حەسەن ماملی ئازەر و سەید سالار سەید ڕەحمەتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.