لە یەک حەفتەدا ١١ کۆڵبەر لە ئورمیە کوژراون و بریندار بوون
هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە یەک حەفتەدا تەنیا لە سنوورەکانی پارێزگای
هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە یەک حەفتەدا تەنیا لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە ١١ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری دۆڵەتووی سەردەشت پۆلێک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە بریندار کراوە ”ڕەسووڵ حوسێن زادە“ خەڵکی گوندی دۆڵەتوو ڕاگەیاندووە.
ئەو کۆڵبەرە گوللە بەر سمتی کەوتووە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بوون بە قوربانی کە ٤ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٧ کەسیشان بریندار بوون