مامۆستایەکی قوتابخانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
هەنگاو: محەمەد ساڵح شەکەری، مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
هەنگاو: محەمەد ساڵح شەکەری، مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٦ی خەزەڵوەی ٢٧١٨ / ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، محەمەد ساڵح شەکەری مامۆستای دەستبەسەر کراوی کورد پاش سێ حەفتە و بە دانانی بارمتەی ٧٥ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
یەکێک لە نزیکانی ئەو مامۆستایە وێڕای پشطڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیان کە ئیدارەی ئیتلاعات هەژماری بانکی ناوبراوی داخستوە و دەستی بەسەردا گرتووە.
محەممەدساڵح شەکەری شەوی یەکشەممە (١٥ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.
ناوبراو ماوەی ٢٤ ساڵە لە قوتابخانەکانی شاری سەقز خەریکی وانە وتنەوەیە و پێشتر لە ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.