بەهۆی تەقینەوەی چاشنی خومپاره، باوک و کورێک لە ئیلام کوژران

هەنگاو: باوک و کوڕێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە ئەنجامی تەقینەوەی چاشنی خومپاره لە سەیرانگەیەکی ناوچەی ئیلام گیانیان لەدەست دا.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:١٩

 

هەنگاو: باوک و کوڕێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە ئەنجامی تەقینەوەی چاشنی خومپاره لە سەیرانگەیەکی ناوچەی ئیلام گیانیان لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی “هەنگاو”، ئێوارەی رۆژی هەینی (٣ی خاکەلێوە/ ٢٣ی مارس) باوک و کوڕێک لە کاتی ماسی گرتندا بەهۆی تەقینەوەی چاشنیی خومپاره کوژران و هاوسەری ئەو پیاوەش بەتوندی بریندار بوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە ئیلام، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ناسنامەی ئەو باوک و کوڕ ەکوژراوی (شوکوروڵڵا رەحیمی تەمەن ٤٤ ساڵ و عەلیرەزا رەحیمی تەمەن ١٠ ساڵ) راگەیاند.

هاوکات هاوسەری ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٤ ساڵەیە بە توندی بریندار بووەو بۆ چارەسەریی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئیلام کراوە.

دەگوترێ ئەو هاووڵاتییە کوردە لە هەولی بەکارهێنانی چاشنی خومپارە بۆ ماسی گرتندا بووە کە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە لە دەستی دا تەقیوەتەوەو گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە