هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەستبەسەر کرا
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢١:٢٦
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ڕۆژی سێشەممە (٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٣٠ی حۆکتۆبری ٢٠١٨)، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”ئەمیر حاجی پوور“ تەمەن ٣٠ ساڵ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.
ئەمیر حاجی پوور میوەفرۆش بووە و لە شوێنی کارەکەی (میوە فرۆشی کوردستان) دەستبەسەر کراوە
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان دەستبەسەر کراوە.