سەقز .. ژنێکی دوو گیان بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: ژنێکی دوو گیانی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا.

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١١:٠٤

 

هەنگاو: ژنێکی دوو گیانی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا.

 بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) ژنیکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی لەیلا بەرائی دوایی لەدایک بوونی منداڵەکەی لە نەخۆشخانەی (تامین اجتماعی) ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، ئەو ژنە گەنجە دوایی لەدایک بوونی منداڵەکەی، بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەست داوە  و لێژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوە پێک هاتووە.

یەکێک لە نزیکانی لەیلا بە هەواڵنێری هەنگاو ڕاگەیاند، ناوبراو لە ژێر چاوەدێری پزیشکێک بە ناو(ئەردەڵانی نیا) بووە کە ئەو پزیشکە بۆ ماوەیەک لە شاری مەریوان ئیزنی کاری نەبووە.

بەرپرسی نەخۆشخانەی شاری سەقز وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵەی ڕایگەیاندووە کە دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر، هۆکاری مەرگی ئەو ژنە ڕادەگەیندرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە