دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە شنۆ و نەوسوود

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی مەریوان و شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٣:١٦

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی مەریوان و شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزەلانی هەنگی سنووری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوانیان بە ناوی ”سەنعان“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە پاش ٢٤ کاتژمێر و دوای ئەوە دادگای حوکمی پێبژاردنی ٤ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپاندووە، ئازاد کراوە.

شت و مەک و کۆڵی ئەو کۆڵبەرەش لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لەلایەکی دیکەوە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ”سەلام مەردان“ تەمەن ٢٧ ساڵ  کوڕی خالید و خەڵکی گوندی ”سەوجە“ و ”جەبلی وەیسی“ خەڵکی ناوچەی دەشتەبێڵ ڕاگەیەندراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە