دەیان ئەندامی مەکتەبی قورعانی کوردستان لە پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کران

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دەیان چالاکی مەزهەبیی کورد لە پارێزگای ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایەوە دەستبەسەر کراون.

١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٧:٤٧

 

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دەیان چالاکی مەزهەبیی کورد لە پارێزگای ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دەیان چالاکی مەزهەبیی کورد بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوی مەکتەبی قورعانی کوردستان لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، سەردەشت و ڕەبەت لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا ئێستا ناسنامەی ١٥ کەس لەو گیراوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ د. هیوا حەفید مامۆستای زانکۆ و خەڵکی مەهاباد ٢ـ خالید غەفووری مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی ڕەبەت ٣ـ مامۆستا خدر ئاختار، ٤ـ نیزام گەچکار ٥ـ سدیق ڕەحمانزادە ٦ـ ئاوارە قەیتەرانی خەڵکی بۆکان ٧ـ سادق حوسێن پوور ٨ـ مامۆستا حیسام مەحموودی ٩ـ مامۆستا محەمەد ئارمان ١٠ـ مامۆستا ئومید هێمەت زادە ١١ـ ڕەحمەت نسووحی ١٢ـ ئەحمەد ئیلاهی ١٣ـ ئیبراهیم تیزڕۆ ١٤ـ شاهرۆخ تیزڕۆ ١٥ـ ئوسامە ڕەحمان زادە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کەسانە هەموویان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قورعانی کوردستان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە