دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی سەلاحەدین ئەحمەدی تەمەن ٤٢ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٧ی جولای ٢٠

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٢١


هەنگاو: هەینی ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی سەلاحەدین ئەحمەدی تەمەن ٤٢ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٧ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای شنۆ دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ سەلاحەدین ئەحمەدی و بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ سەلاحەدین ئەحمەدی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە