دەستبەسەرکرانی چالاکێکی بواری میدیا لە کرماشان
کۆتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ چالاکێکی بواری میدیا بە ناوی ئەمین مورادی خەڵکی شاری کیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئی
هەنگاو: پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کۆتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ چالاکێکی بواری میدیا بە ناوی ئەمین مورادی خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمین مورادی یەکێک لە چالاکانی بواری میدیا و ئەدمینی کەناڵێکی تێلێگرامی بووە کە سێ هەفتە پێش لە کاتێکدا لە تارانەوە گەڕابووە بۆ زێدەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەمین مورادی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
سەرەڕای تێپەڕینی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکەی بواری میدیا و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەمین مورادی نادیارە و ئەمەش دڵ نیگەرانی بنەماڵەکەی لێ کەوتووەتەوە.