دووهەمین ژنی دووگیانی لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا
هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی مەهاباد لەکاتی منداڵبوون و بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.
١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٣:١٢
هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی مەهاباد لەکاتی منداڵبوون و بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٤یخەزڵوەری ٢٧١٨ / ٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، ژنێکی دوو گیانی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”ئارەزوو دەرویشی“ تەمەن ٢٤ ساڵ و کچی محەمەد ساڵح لەکاتی منداڵبوون و بە هۆی هەڵەی پزیشکی و کەمتەرخەمیی کادری دەرمانی گیانی لە دەست دا.
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ئەمە دووهەمین ژنی دوو گیانی کوردە کە لەکاتی منداڵ بوون و بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دەدا.
ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) ژنیکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی لەیلا بەرائی دوایی لەدایک بوونی منداڵەکەی لە نەخۆشخانەی (تامین اجتماعی) ئەو شارە گیانی لەدەست دا.