هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی پەیمان سەڵەواتی تەمەن ٤٨ ساڵ کە ماوەیەک پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، لە ڕۆژانی ڕابرد

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:١١


هەنگاو: یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی پەیمان سەڵەواتی تەمەن ٤٨ ساڵ کە ماوەیەک پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە و ئێستا لە بەندی قەرەنتینەی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پەیمان سەڵەواتی ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢٥ی جوونی ٢٠٢٢) بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دەزگای دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکان پەیمان سەڵەواتییان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە