لە کرماشان سێ کەس دەستبەسەر کراون
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە و دوو کەسیانیان بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای گواستووەتەوە.
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە و دوو کەسیانیان بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای گواستووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتاییەکانی هاوینی ئەمساڵ (دوو مانگ پێش)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان لە گەڕەی دەوڵەت ئاوای ئەو شارە سێ هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کردووە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری کرماشان ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی ”بێهانم ئارمەند“، ”میلاد حوسێن زادە“ و ”ئیحسان“ ڕاگەیاندووە.
یەکێک لە نزیکانی ئەو دەستبەسەر کراوانە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێ لەو پەیوەندییەدا بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە بێهنام و ئیحسان دوای یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێن ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان کراون.
ئەو سەرچاوە لەدرێژەدا وتیشی کە میلاد حوسین زادە دوای یەک مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کراوە.