ژنێکی لاو لە شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٣:٢٣
هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ساعت ٩ی شەوی شەممە (١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨)، ژنێکی لاوی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی ”تروسکە ڕەسووڵیان“ کچی ئیسماءیل کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو ژنە تەمەن ٣٢ ساڵە دایکی منداڵێک بووە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆت هێناوە.
تەرمی تروسکە ڕەسووڵیان ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری شنۆ ڕاگیراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوشتنی ئەو ژنە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.