دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی بانە ئازاد کران

دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی بانە بە ناوەکانی جەعفەری زەریفی تەمەن ٢٩ ساڵ و زانا مێهری تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٢ی جولای ٢٠٢٢) دوای ی

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٢:٢٤

 

هەنگاو: سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
 

دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی بانە بە ناوەکانی جەعفەری زەریفی تەمەن ٢٩ ساڵ و زانا مێهری تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٢ی جولای ٢٠٢٢) دوای یەک ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە ئازاد کران.
 

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو هاوڕێ لەگەڵ شەش هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوەکانی محەممەد قەوسی تەمەن ٢٦ ساڵ، محەمەد مەحموودزادە تەمەن ٢٦ ساڵ، ئارام ساڵحپوور ٢٦ ساڵ هەموویان خەڵک و دانیشتووی گوندی ساوان و ڕەحمان ساڵحپوور تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی ساوان و دانیشتووی بانە، هادی مەحموودی تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی سێوچ و دانیشتووی بانە و مەهدی نەورۆزی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی بانە، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر کرابوون.
 

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کە محەممەد مەحمودزادە و ڕەحمان ساڵحپوور لە ماڵی خۆیان و شەش کەسی دیکەش لە شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر کراون.

 

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ شەش هاووڵاتیی دیکە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە