دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ
لانی کەم حەوت هاووڵاتیی خەڵکی گوندەکانی سینگان و بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی)، خۆشناو عەینی، سیامەک کەرامەت، پیرۆ
هەنگاو: چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
لانی کەم حەوت هاووڵاتیی خەڵکی گوندەکانی سینگان و بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی)، خۆشناو عەینی، سیامەند کەرامەت، پیرۆت تابناک، فەرعان ئیبراهیمی، عەبدولڕەحمان سادقی و مەلا محەممەد تەهازاد بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٣ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی بێموزورتێ و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری مەلا محەممەد تەهازادە پێشنوێژ، فەرعان ئیبراهیمی ئەندامی شوورای گوند و هەروەها عەبدولڕەحمان سادقی دێهیاری گوندیان دەستبەسەر کردووە.
هاوکات لە گوندی سینگان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوار کەسیان بە ناوەکانی فەرهەنگ کەرامەت تەمەن ٢٧ ساڵ، خۆشناو عەینی تەمەن ٣٢، پیرۆت تابناک تەمەن ٤٢ ساڵ و سیامەند کەرامت دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە دەستبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە دوای ئەوە بووە کە شەوی ڕابردوو بە بۆنەی سی و سێهەمین ساڵڕۆژی تیرۆری د.قاسملوو، سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دێموکرات وتەکانی ناوبراو لە بڵندگۆی مزگەوتی گوندەکانی بێمزورتێ و سینگان بڵاو کراوەتەوە.