سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی کۆیەشت جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی محەممەد حاتەمی تەمەن ٢٨ ساڵ و فەرزاد گەڕاوەند تەمەن ٢٧ ساڵ بە

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢١:٢٩


هەنگاو: چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی محەممەد حاتەمی تەمەن ٢٨ ساڵ و فەرزاد گەڕاوەند تەمەن ٢٧ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٣ی جولای ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی» موحاریبە لەڕێگەی دزیی چەکدارانەوە «لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و ماڵپەڕی حکومەتی ڕۆکنا بە پشتبەستن بە لێدوانێکی سەرۆکی گشتی دەزگای دادی پارێزگای ئەلبوورز جێبەجێکرانی سزای ئەم دوو کەسەی بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەکانیان بکات پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە چەند ڕۆژ پێش لەگەڵ کەسێکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی کۆیەشت سەرەتای پاییزی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی ئەوەی کە گوایە ویستوویانە زێڕ فرۆشییەک لە شاری کەرەج تاڵان بکەن دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە