ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شنۆ گەیشتە ٩ کەس
مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵەی خەڵکی شنۆ بە ناوی زانیار حەسەن زادە و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی یووسف ڕەحمانی دەستبەسەرکراون و بە هەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتەش ژمارەی دەستب
هەنگاو: هەینی ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵەی خەڵکی شنۆ بە ناوی زانیار حەسەن زادە و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی یووسف ڕەحمانی دەستبەسەرکراون و بە هەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) شاری شنۆ بۆ ٩ کەس بەرز بووەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، یووسف ڕەحمانی خەڵکی گوندی خۆرشت و زانیار حەسەن زادە خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ کە تەنیا ١٦ ساڵ تەمەنی بووە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتییانی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە زانیاری حەسەن زادە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ دوای یەک ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شنۆ ئازاد کراوە.
هەنگاو پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکرانی ٧ کەسی دیکەی خەڵکی گوندەکانی سینگان و بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی)، خۆشناو عەینی، سیامەند کەرامەت، پیرۆت تابناک، فەرعان ئیبراهیمی، عەبدولڕەحمان سادقی و مەلا محەممەد تەهازادی ڕاگەیاندبوو.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە دەستبەسەرکرانی ئەم ٩ هاووڵاتییە دوای ئەوە بووە کە شەوی ڕابردوو بە بۆنەی سی و سێهەمین ساڵڕۆژی تیرۆری د.قاسملوو، سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دێموکرات وتەکانی ناوبراو لە بڵندگۆی مزگەوتی گوندەکانی بێمزورتێ و سینگان بڵاو کراوەتەوە.