دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ئیتلاعاتی سوپا
دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی تاهیر کەتانی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئەمیر بابۆلی تەمەن ٤٠ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (
٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٩:٠٨
هەنگاو: شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی تاهیر کەتانی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئەمیر بابۆلی تەمەن ٤٠ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٦ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا کاتژمێر ٦ی بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو کەسە و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە و ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی تاهیر کەتانی و ئەمیر بابۆلی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.