دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی حەسەن عەلی نەژاد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تاران دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە
٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٢٨
هەنگاو: یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی حەسەن عەلی نەژاد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تاران دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە تاران بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری حەسەن عەلی نەژادیان دەستبەسەر و دوای دەستبەسەرکران بۆ ئورمیەیەیان گواستووەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ حەسەن عەلی نەژاد لە بەر دەستدا نییە.