چارەنووسی دوو مێرمنداڵی خەڵکی سنە نادیارە
هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەستبەسەر بوونی دوو مێرمنداڵی کورد، چارەنووسیان نادیارە.
هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەستبەسەر بوونی دوو مێرمنداڵی کورد، چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەرچەند زیاتر لە دوو مانگە دوو مێر منداڵی خەڵکی سنە بە ناوەکانی ئارام نیلی تەمەن ١٧ ساڵ و شاهۆ پەرچەمی تەمەن ١٦ ساڵ تێپەڕ دەبێت، بەڵام چارەنووسیان نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراون.
ئەوو دوو مێرمنداڵە لە سەرەتاکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی ڕێزلێنان لە شەریف باجوەر و هاوڕێیانی و هەروەها ئەندامەتی و هاوکاریی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ لە دەسبەسەرکرانیان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەسەر دەستدا نییە و ئەمەش پەرۆشی و نیگەرانیی بنەماڵەکانیانی لێ کەوتۆتەوە.