لێدان و ئەشکەنجەی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئینزمییەکانی قەزوینەوە

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٧ی جولای ٢٠٢٢) هێزە ئینتزامییەکان پاسگای ١٣ی شاری قەزوین نزیک لە دادگوستەری نەواب، لاوێکی کوردی خەڵکی

٢٨ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١١:٥٧


هەنگاو: سێشەممە ٢٨ی پووشپەری ٢٧٢٢

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٧ی جولای ٢٠٢٢) هێزە ئینتزامییەکان پاسگای ١٣ی شاری قەزوین نزیک لە دادگوستەری نەواب، لاوێکی کوردی خەڵکی قەزوین بە ناوی» م. غیاسوەند «یان بە سەختی داوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و دواتر بۆ ناو پاسگاکەیان گواستووە و لەوێش دیسان داویانەتە بەر لێدان بە شێوەیەک لە چەندین پلیکانەوە فڕێیان داوەتە خوار و ئێسکی سەر گۆنای شکاوە.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، «م. غیاسوەند» تەمەن ٣٤ ساڵ بە مەبەستی سەردانی پزیشک ویستوویەتی بچێتە شاری تاران، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی لە حاڵێکدا چاوەڕوانی تاکسی بووە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان بە توندی دراوەتە بەر لێدان و بێ ڕێزی پێکردن و سەرەڕای ئەوەی خوێن لە سەر و گوێیەوە بەربووە بەڵام تا بەیانییەکەی لە دەستبەسەرگەدا ڕایانگرتووە و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد بووە.


سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندوە سەرهەنگی دووەم ڕەمەزانپوور و ستوان قوربانی دوو کەس لە هێزە ئینتزامییەکان بوون کە ئەم لاوەیان داوەتە بەر لێدان و بێڕێزی پێکردن، و دەیان جار جنێوەیان بە دایک و خوشکی ناوبراو داوە و بڕی ٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەن پوڵیش کە پێی بووە، بردوویانە.

شایانی باسە سەرهەنگ ڕۆستەمی بەرپرسی پاسگاکە داوای لەم لاوە کوردە کردووە تا لەگەڵ بنەماڵەکەی سەردانی بکەن و سەرچاوەی نزیک لە بنەماڵەی غیاسوەند بە هەنگاوی ڕاگەیاند مەبەستی ئەم کارە ئەوەیە بنەماڵەکەی لە سکاڵا کردن پاشگەز بکاتەوە.

هەنگاو زانیویەتی بنەماڵەی غیاسوەند لە دادسەرای گشتی و شۆڕشی قەزوین سکاڵایان تۆمار کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە