لە سەوڵاوا ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژرا
ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی قارەمان شەهیدی تەمەن ٦٠ ساڵ کاتژمێر ١١ی پێش نیمەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢١ی جولای ٢٠٢٢) لە گوندی
٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:٢١
هەنگاو: پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی قارەمان شەهیدی تەمەن ٦٠ ساڵ کاتژمێر ١١ی پێش نیمەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢١ی جولای ٢٠٢٢) لە گوندی سوورە توو سەر بە شاری سەوڵاوا بە دەستی گرووپێکی چەکداری نەناسراو کوژرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، قارەمان شەهیدی خەڵکی گوندی سوورە توو سەر بە شاری سەوڵاوا و ئەندامی خانەنشینکراوی سوپای پاسدارانە کە پێشتر لە چەند ئۆپەراسیۆندا دژ بە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت بەشداریی کردووە.
هەنگاو زانیویەتی کە تەرمی قارەمان شەهیدی بۆ پزیشکی دادی مەریوان گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ گرووپ یان حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارەتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سوپای پاسدارانی بە ئەستۆ نەگرتووە.