ڕوحوڵڵا ئەرغەندە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرا
ڕوحوڵڵا ئەرغەندە هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام دوای دوو مانگ بەندکران لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن
هەنگاو: پێنجەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
ڕوحوڵڵا ئەرغەندە هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام دوای دوو مانگ بەندکران لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕوحوڵڵا ئەرغەندە بۆ ماوەی یەک مانگ لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
ڕوحوڵڵا ئەرغەندە تەمەن ٢٧ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو. لانی کەم ٧ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەلەکشایی لەگەڵ ناوبراو دەستبەسەر کراون.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم کەسانە دوای کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لاوانی مەلەکشایی و وتنەوەی دروشم دژ بە گرانی و هەروەها پشتیوانی لە ناڕەزایەتی باقی شارەکانی دیکە دەستبەسەر کراون.