جەماڵ ئەختەرشەمس بەندکراوی سیاسی کورد دوای ١٠ ساڵ بە مەرج لە بەندیخانەی ماکۆ ئازاد کرا

جەماڵ ئەختەرشەمس بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی ماکۆ لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوای تێپەڕاندنی ١٠ ساڵ لە سزای ١٥ ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، بە مەرج

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠١:٥٤


هەنگاو: هەینی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

جەماڵ ئەختەرشەمس بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی ماکۆ لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوای تێپەڕاندنی ١٠ ساڵ لە سزای ١٥ ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ئازاد کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە جەماڵ ئەختەرشەمس لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا تەنیا یەکجار مافی مرەخەسی پێدراوە و ئەویش دوای ئەوەی پێنج ساڵ لە سزاکەی تێپەڕاندووە ئەو مافەی پێدراوە.

جەماڵ ئەختەرشەمس ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧١٢ (٢٤ی سێپتەمبەری ٢٠١٢) هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ بە ناوەکانی مزەفەر سکانوەند لەکران و ڕەزا نەسروڵڵازادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماکۆ دەستبەسەر و دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران و تەواوبوونی لێپرسینەوەکانیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازرانەوە.

دانیشتنی دادگای ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٣ (ئۆکتەبری ٢٠١٣) لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی خۆی بە تۆمەتی «موحاریبە» لەڕێگەی هاوکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەڕێوە چوو. بە پێی ئەو سزایەی کە دادوەر دەری کرد مزفەر سکانوەند لەنکەران سزای ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخانەوە بۆ بەندیخانەی بورازجان لە پارێزگای بووشەهر، جەماڵ ئەختەر شەمس سزای ١٥ ساڵ بەندکران و ڕەزا نەسروڵڵازادە سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

ئەم سزایە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧١٤ (١ی دیسەمبەری ٢٠١٤) لەلایەن لقی ١٤ی دیوانی باڵا وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە و لەو کاتەوە مزەفەر سکانوەند لەنکەران بۆ بەندیخانەی بورازجان دوور خرایەوە کە هەتا ئێستاش بێ ئەوەی مافی مرەخەسی هەبێت لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕەزا نەسروڵڵازادە دوای تێپەڕاندنی نزیک بە ٣ ساڵ لە سزای بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ئازاد کرا.



 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە