برینداربوونی دوو کۆڵبەری بەساڵاچوو لە سنووری نەوسوود

دوو کۆڵبەری بەساڵاچووی خەڵکی نۆدشە (نۆتشە) بە ناوەکانی یاسین عادڵ تەمەن ٥٠ ساڵ و ئیبراهیم ڕەحیم پوور تەمەن ٥٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی گوندی ن

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٢:٥٩


هەنگاو: هەینی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

دوو کۆڵبەری بەساڵاچووی خەڵکی نۆدشە (نۆتشە) بە ناوەکانی یاسین عادڵ تەمەن ٥٠ ساڵ و ئیبراهیم ڕەحیم پوور تەمەن ٥٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی گوندی نروێ سەر بە شاری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو کۆڵبەرە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢١ی جولای ٢٠٢٢) لە کاتێکدا هێزەکانی سوپای پاسداران شوێنیان کەوتوون و تەقەیان لێیان کردووە لە هەڵدێرێکەوە بەر بوونەتەوە و لە بەشی سەر، دەست و لاق بە سەختی بریندار بوون.


جێگای ئاماژەیە ئەم دوو کۆڵبەرە بەساڵاچووە هەر دوویان خێزاندار و خەڵکی نۆدشە بوون و بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە