تەقینەوەی مین کە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە
هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی ئەمیر ساڵحی تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢٢ی جولای ٢٠٢٢) لە کوێستانەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان بە هۆی
١ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٩:٠٨
هەنگاو: شەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی ئەمیر ساڵحی تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢٢ی جولای ٢٠٢٢) لە کوێستانەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمیر ساڵحی خەڵکی گوندی بلەکێ سەر بە شاری بانە لە شاری شارباژێر سەر بە پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی باخداری بووە و لە کوێستانی سەر سنووری کانروێ بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە مانگی گەلاوێژی ساڵی پاریش هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئیبراهیم بەهرەمەند تەمەن ٣٩ ساڵ لە سنووری شاری پێنجوێن لە کاتێکدا خەریکی شوانی بوو بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.