برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی بەهرام مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ شەوی شەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٣ی جولای ٢٩٢٢)، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕ

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٧:٣٤


هەنگاو: یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی بەهرام مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ شەوی شەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٣ی جولای ٢٩٢٢)، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەهرام مەحموودی سمت و کەمەری پێکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

جێگای ئاماژەیە کە بەهرام مەحموودی خێزاندار و خەڵکی گوندی بەیاندەرەی شاری بانەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە