دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی بەختیار مستەفاپوور کە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٣ی جولای ٢٠٢٢) لە یەکێک

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٩:١٠


هەنگاو: سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی بەختیار مستەفاپوور کە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٣ی جولای ٢٠٢٢) لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری پیرانشارەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەختیار مستەفاپوور خەڵکی گوندی سەگرکان ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە بەختیار مستەفاپوور لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە