بڕیار کاوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی مەریوان
هەنگاو: یەکێک لە هاووڵاتیانی دەستبەسەر کراو لە ئاوایی نێ سەربە شاری مەریوان، بۆ بەندیخانەی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.
٢٧ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٨:٤١
هەنگاو: یەکێک لە هاووڵاتیانی دەستبەسەر کراو لە ئاوایی نێ سەربە شاری مەریوان، بۆ بەندیخانەی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ١٨ی نۆڤەمبەر ٢٠١٨)، بڕیار کاوە، تەمەن ٢٥ ساڵ و کوری ئەمین، یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی ئاوایی نێ، دوایی یەک مانگ لە ڕاگیران گوازرایەوە بەندیخانەی گشتی شاری مەریوان.
بڕیار کاوە، لە کۆتایی مانگی ڕەزبەر لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی نێ بە ناوەکانی (حەمید پەڕوازە، موحسین فەرهمەند و خەسرەو پەروازە) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کران.
ئەو چەند کەسە چەند ڕۆژ دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازرانەوە.
سێ هاووڵاتیەکەی دیکە هێشتا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.