دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ئیقباڵ دووستی تەمەن ٥٣ ساڵ ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٩ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:٣٠



هەنگاو: سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگی سەر سەر بە شاری سنە بە ناوی ئیقباڵ دووستی تەمەن ٥٣ ساڵ ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٩ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی هێرشیان کردووە سەر دووکانی مریشک فرۆشی ئیقباڵ دووستی کە لە جووت سایدی خەسرەو ئاوا هەڵکەوتووە و دەستبەسەریان کردووە.

دوای تێپەڕینی یەک هەفتە لە دەستبەسەر کرانی ئیقباڵ دووستی، تا ئێستا زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵ ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە