دەستبەسەرکرانی لوقمان گرامی هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان
لوقمان گرامی هاووڵاتی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٦ی جولای ٢٠٢٢) لەلایە
٤ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢٠:٤٧
هەنگاو: سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
لوقمان گرامی هاووڵاتی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٦ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لوقمان گرامی دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لەلایەن ئەم ناوەندە ئەمنییە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کردنی لوقمان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان بێڕێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەی کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.