لاوێکی دیکەی خەڵکی نێ دەستبەسەر کرا

هەنگاو:لە درێژەی دەستبەسەرکرانی لاوانی کورد لە مەریوان، یەکێکی دیکە لە هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو شارە دێیە دەستبەسەر کرا.

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٣:٥٤

 

هەنگاو:لە درێژەی دەستبەسەرکرانی لاوانی کورد لە مەریوان، یەکێکی دیکە لە هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو شارە دێیە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی ڕابردوو یەکشەممە (٢٧ی خەزەڵوەر ٢٧١٨/١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی سەلمان ئەفرا تەمەن ٢٢ ساڵ و دەستبەسەریان کردووە.

سەلمان ئەفرا کوری رەحمەت، تا ئێستا چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە هەڕەشەی دەستبەسەرکرانی لێ کرابوو، کە دوا جار دوایی بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

بەپێێ راپۆرتی هەواڵنێری هەنگاو، تا ئیستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ئەو لاوە لەبەردەست نیە.

لە یەک مانگی ڕابردوو، چوار هاووڵاتی دیکەی ئاوایی نێ بە ناوەکانی بریار کاوە، حەمید پەروازە، موحسن فەرهمەند، خەسرەو پەروازە، لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە